KSC منداڵپارێزی کوردستان
ێكخراوی منداڵپارێزی کوردستان له پێناوی قازانجدا كار ناكات، ڕێكخراوێكی سیاسی و حكومی و ئاینی نییه، به‌بێ ڕه‌چاوكردنی نه‌ژاد، ڕه‌گه‌ز، پابه‌ندییه ئاینی و سیاسییه‌كان یارمه‌تی پێشكه‌ش ده‌كات
DHRD سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ
ڕێكخراوێكی ناحكومی قازانج نه‌ویسته ئامانجی په‌ره‌دان به كولتوری دیموكراسی ڕێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ
WRO ڕێکخراوی پێگەیاندنی ئافرەتان
بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لە بەشداری کردنی ئافرەتان لە پرۆسەی سیاسی لە سەر هەموو ئاستەکانی حکومەت و بانگەشەکردن بۆ بەشداریکردنی ئافرەتان لەو کۆمەڵە تایبەتیانەی کە دروستکردنی بڕیارن
JFO دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ
ئامانجى یارمەتیدانى ئەو کەسانەیە کە مافێک یان زیاتر لە مافێکیان پێشێلکراوە، هەروەها کار دەکات بۆ بەهێزکردنى بەها دیموکراسییەکان و بەرگریکردن لە ئازادییە بنەڕەتییەکانى تاک لە هەرێمى کوردستانى عێراق-دا
PAO رێكخراوی فریاكەوتنی میللی
رێكخراوێكی ناحكومی سەربەخۆ و قانجاز نەویست ،كەوا كار دەكات بۆبەرژەوندی گشتی بە پێی بەها مرۆییەكانی لە پێناو باشكردنی ژیان و پتەوە كردنی پرینسیپەكانی مافی مرۆڤ و بونیاتنانی كۆمەڵگایەكی مەدەنی وپێشكەوتوو لە رێگای ئەنجامدانی بەرنامە و پرۆژەی پەرەپێدان پشت بەستن بە پرینسیپەكانەی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ملینیۆمی سێیەم.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان
له سه‌رده‌می كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و له چوارچێوه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی وه‌زاره‌ته‌كان به بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی مافی مرۆڤ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌و بڕیار درا له بڕی ئه‌و وه‌زاره‌ته ده‌سته‌یه‌ك به‌ناوی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ پێك بهێنرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش په‌رله‌مانی كوردستان یاسای ژماره 4ی له ساڵی 2010 بۆ ده‌سته‌كه په‌سه‌ند كرد‌و دواتر به ده‌نگدان له‌سه‌ر كاندیدی ئه‌و ده‌سته‌یه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه، ئێستا ئه‌و ده‌سته‌یه به فه‌رمی ده‌ست به‌كار ده‌بێت
SEED ڕێکخراوی سیید
ڕێکخراوی (سیید) کاردەکات لە پێناو برەودان بە پێشکەوتن و گەشەسەندنی لایەنی کۆمەڵایەتی، پەروەردەیی و ئابوری و هەروەها فەراهەمکردن و بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە مرۆڤدۆستییەکان لە هەرێمی کوردستاندا. ڕێکخراوی سیید، ڕێکخراوێک ناوخۆیی خێرخوازیی تۆمارکراوە کە لە شاری هەولێر- هەرێمی کوردستان کاردەکات و چەندین پڕۆژەی جیاواز لە سەرانسەری کوردستاندا بەئەنجام دەگەیەنێت، و لەلایەن شێری کراهام تاڵەبانی و تەنیا گلی-خەیلانی لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزراوە. ئامانجی سەرەکییان بریتییە لە کوردستانێکی پێشکەوتووخواز و یەکسانخواز و سەقامگیر، هەروەها چارەسەرکردنی ئەو بەربەستانەی دێنە ڕێی کاری مرۆڤدۆستی و ڕێکخراوەیی لە کوردستاندا لە ئێستادا یەکێکی ترە لە ئامانجەکانی ئەم ڕێکخراوە
WEO ڕێکخراوی تواناسازی ئافرەتان
ڕێکخراوی تواناسازی ژنان کاردەکات لە پێناو ڕێگرتن و هەروەها کارکردن لەسەر کەیسی توندوتیژی لەسەر بنەمای ڕەگەز و هەروەها فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتی و دەروونییەکان بۆ خانمان، شانبەشانی خزمەتگوزاریی ڕاوێژی دەروونی کۆمەڵایەتی و پشتیوانی یاسایی، بەڕێوەبردنی کەیس و داکۆکیکاری و هەروەها پێشخستن و برەودانی زیاتر لە پێناو فەراهەمکردنی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان. ڕێکخراوی تواناسازی ژنان چەندین خولی ڕاهێنان و وۆرکشۆپی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دادوەران و ئەفسەرانی پۆلیس و کەسایەتییە بەرچاوە دینی و کۆمەڵایەتییەکان ئەنجام داوە، کە ئامانج لێیان بە شێوەیەکی گشتی بریتی بووە لە فەراهەم کردنی زانیاری و هەروەها پێدانی پشتیوانی کۆمەڵگە لە پێناو باشترپاراستنی مافەکانی ژناندا.
مهسهللـه بۆ په‌ره‌پیدانی توانا مرۆییه‌كان
رێكخراوێكی ناحكومییه ناوخۆیی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه و له حكومه‌تی هه‌رێمی و له‌به‌غدا به‌فه‌رمی تۆماركراوه، هه‌وڵده‌دات بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان به بێ جیاوازی له نێوان مرۆڤه‌كاندا و پابه‌نده به به‌ها مرۆییه‌كانی كاركردنی رێكخراوه جیهانییه‌كان و په‌یوه‌سته به مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌خلاقیاتی كاری ناتوندوتیژی و داكۆكیكردن له ئافره‌تان و چینه په‌راوێزه‌كانی كۆمه‌ڵگا.
KMMK كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی کوردستان
بەربڵاوکردنی چالاکی سازمان و هەوڵ بە مەبەستی پەرەپێدانی چالاکیەکان، خیراتر کردنی کار و بڵاوکردنەوەی هەواڵی مافی مرۆڤی، پەروەردە دانی مافی مرۆڤ، بایەخی تایبەت بە مافی ژنان و منداڵان، ژینگە و ئەو زیانانەی کە لە ژینگە کەوتوە، کۆڵبەران و… بەشێکی لە ئەو مژارانەی بوون کە کەوتنە بەر باس و گوفتۆگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە سەریان کرا.
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ
“هەنگاو” ڕێکخراوێکی سەربەخۆیە کە هەواڵەکانی تایبەت بە پێشلکاری مافەکانی مرۆڤ لە کوردستان (ڕۆژهەڵات) ڕووماڵ دەکات.
CDO رێکخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت
رێکخراوێکی ناحکومــی، قازانج نهویســــتی ســـهربهخۆیه،کارده‌کات له‌پێناو گه‌شه‌دان به‌ره‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ له‌کوردستان و عێراقدا. به‌رزکردنه‌وه‌ی تواناکانی ژنان، به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژیی دژ به‌ژنان و به‌هێزکردنی پێگه‌ی ژن له‌نێو ژیانی سیاسی‌دا. بنیات نان و به‌هێزکردن و به‌گه‌ڕخستنی توانای رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی. هەروەها ده‌سته‌به‌رکردنی پارێزگاری و هاوکاریی یاسایی بۆ گروپهپهراوێزخراوهکان به‌تایبه‌ت په‌نابه‌ران و ئاواره‌کان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی, فه‌رمانگه‌ی یاسایی ومافی مرۆڤ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یاسایی, فه‌رمانگه‌ی یاسایی ومافی مرۆڤی حکومەتی هەرێم
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مافی مرۆڤ فه‌رمانگه‌ی مافی مرۆڤی حکومەتی هەرێم
دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ
دەزگاى ژیان بۆ مافەکانى مرۆڤ ئامانجى یارمەتیدانى ئەو کەسانەیە کە مافێک یان زیاتر لە مافێکیان پێشێلکراوە، هەروەها کار دەکات بۆ بەهێزکردنى بەها دیموکراسییەکان و بەرگریکردن لە ئازادییە بنەڕەتییەکانى تاک لە هەرێمى کوردستانى عێراق-دا. دەزگاى ژیان هەوڵدەدات کۆمەڵگایەک بێتەکایەوە کە تیایدا شکۆى مرۆڤ پارێزراو بێت، منداڵان و پێگەیشتوان مافى ژیان و ئازادی خۆیان وەربگرن و بەئاسوودەیى بژین، هاوڵاتیانیش بەگشتى لە تیرۆر و تۆقاندن و ئەشکەنجە بەدوور بن.