-
1. ئایا پارێزەر ئەتوانێت پشت ببەستێت بە پەیماننامەی مافەکانی منداڵ لە تیانوسی بەرگرییدا؟
-
پشتبەست بە ڕێکەوتننامەی مافەکانی منداڵان کە ڕێکەوتی ٧/٣/١٩٩٤ و بەپێی یاسای ژمارە٣ی ساڵی ١٩٩٤عێراق بووە ئەندام تیایدا، پارێزەران دەتوانن بەپێی بڕگەکانی ئەم ڕێکەوتننامەیە و لە چوارچێوەی کارکردنیان بۆ پارێزگاری کردن لە منداڵان و پاراستنی مافەکانیان ڕێگرتن لە هەر پێشێلکارییەک کە ڕووبەڕووی مافەکانیان دەکرێتەوە کار بەم ڕێکەوتننامەیە بکەن.
-
-
2. ئایا ئەو بەڵگەنامە نیشتیمانی و نێودەوڵەتیانە کامانەن کەجەخت دەکاتەوە لە مافی خوێندنی منداڵ ؟
-
سەرەتا، بەڵگەنامەی نێودەوڵەتییەکان:
جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ی ساڵی ١٩٤٨
بەڵێننامەی تایبەت بە مافە ئابووری و کۆمەڵایەتی و فەرهەنگییەکانی ساڵی ١٩٩٦
ڕێکەوتننامەی مافەکانی منداڵانی ساڵی ١٩٨٩
بەڵگەنامە نیشتمانییەکان:
دەستووری هەمیشەیی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥، ماددەکانی ٢٩ ، ٣٤، و ١٢٥
یاسای پاراستنی نەوجەوانانی ژمارە ٧٦ ی ساڵی ١٩٨٣
یاسای وەزارەتی پەروەردەی ژمارە ٢٢ی ساڵی٢٠١١ کە لە ڕێکەوتی ١٩/٩/٢٠١١ داد ەرکرا.
-
-
3. ئایا سیستەمی یاسای ڕەگەزنامە، تەواوی مافی منداڵانی پەناهاندە (تۆمار و تۆمارنەکراو) دەپارێزێت لە فەراهەمکردنی مافەکانیان ؟
-
نەخێر، بە ڕادەی پێویست پاراستن بۆ منداڵ فەراهەم ناکات، هەروەها یاسای هەنووکەیی ڕەگەزنامە هیچ دەقێکی یاسای بە شێویەکی ڕوون و ئاشکرا لەخۆناگرێت کە ئاماژەبێت بە پێدانی مافی ڕيگەزنامەی عێراقی بە منداڵانی پەنابەر. بەڵام پێویستە لەسەر دامودەزگا حکومییەکان کە ڕێز لە مافەکانیان بگرن و بەپێی توانایان و هەروەها پەیوەست بە ئەرک و بەرپرسیارێتییە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتی عێراق تەنانەت بەپێی پەیڕەو و بنەما بنچینەییاکنی شەریعەتی ئیسلامی وەک سەرچاوەی بنەڕەتی دەستووری عێراقی، پیداویستییەکانیان بۆ جێبەجێ بکەن.
-
-
4. ئایا ئەو پەیماننامە نێودەوڵەتیانە کامانەن کە عێراق پابەندە پێوەی، دەتوانرێت پشتی پێببەسترێت پەیوەست بە مافی منداڵی پەناهاندە؟
-
ڕێکەوتننامەی تایبەت بە بارودۆخی پەنابەرانی ساڵی ١٩٥١
ڕێکەوتننامەی مافەکانی منداڵی ساڵی ١٩٨٩
ڕێکەوتننامەی نەهێشتنی کاری زۆرەملێ بۆ منداڵان
ڕێکەوتننامەی تایبەت بە کەمترین ئاستی تەمەنی کارکردنی ساڵی ١٩٧٣
-
-
5. بە پێی یاسای نیشتیمانی عێراقی، ئایا منداڵانی کەمە نەتەوایەتییەکان هەمان مافی یاسای بەرابەرییان (یەکسانی) هەیە؟
-
بەڵێ، منداڵانی سەر بە کەمایەتییەکان خاوەنی هەمان مافی یەکسانن شانبەشانی منداڵانی تر، دەستووری هەمیشەیی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ جەختی لەسەر ئەمە کردووەتەوە و هەروەها بەڵێننامە و ڕێکەوتننامانی لە خوارەوەدا ناویان هاتووە بە هەمان شێوە باسی لە گرنگی مافی یەکسانی منداڵان کردووەتەوە:
ڕێکەوتننامەی تایبەت بە ڕێگرتن لە هەموو جۆرەکانی جیاکاری.
پرۆتۆکۆڵی بژاردەیی یەکەمی پاشکۆی ڕێکەوتننامەی مافەکانی منداڵان( بەکارهێنانی منداڵان و خستنەگەڕیان لە کاری لەشفرۆشیدا).
پرۆتۆکۆڵی بژاردەیی دووەم دەربارەی بەشداریپێکردن و تێوەگلاندنی منداڵان لە ململانێی سەربازیدا.
پڕۆتۆکۆڵی تایبەت بە ڕێگرتن و لەناوبردنی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و لێپرسینەوە لە بەرپرسیارانی تاوانی بازرگانیکردنی بە مرۆڤەوە، بە تایبەت ژنان و منداڵان.بەپێی دەستوور و ڕێکەوتننامەکان و هەروەها ئەو یاسا و ڕێسایانەی جێبەجێدەکرێن، وڵاتی عێراق بەرپرسیارە لە جێبەجێکردنی بنەمای یەکسانی لەبەردەم یاسا و جیاکاری نەکردن لە نێوان منداڵانی کەمایەتییە دینی و نەتەوەییەکاندا. ئەنجامدانی هەر جیاکارییەکی کارگێڕی بریتییە لە پێشیلکردنی یاسا و دەستووری عێراق پەیوەست بە منداڵان.
-
-
6. ئایا منداڵی ئیشکەر کێیە؟
-
بەپێی ماددەی ١/٢١ لە یاسای کاری عێراقی ژمارە ٣٧ی ساڵی ٢٠١٥ ، منداڵی بەرکار ئەو منداڵەیە کە ١٥ ساڵی تەمەنی تەواو نەکردبێت.
-
-
7. ئایا منداڵی سەرجادە کێیە؟
-
ماددەی ٢٤ لە یاسای چاودێری نەوجەوانان:
یەکەم: نەجەوان یاخود منداڵێک بە بێلانە لەقەڵەم دەدرێت کاتێک:
ا: لە شوێنە گشتییەکاندا خەریکی سواڵکردن بێت، یاخود واپیشانبدات کە بریندارو نەخۆش و کەمئەندامە وەک ڕێگایەک بۆ فێڵکردن لە خەڵکی و بە ئامانجی ڕاکێشانی هەستوسۆزی جەماوەر و بۆ مەبەستی سواڵکردن.
ب: وەک گەڕۆکێک پیشەی بۆیاخکردن و فرۆشتنی جگەرە یاخود هەر پیشەیەکی تری هاوشێوە ئەنجام بدات کە ڕووبەڕووی تاوانکاری و خراپەکاری بکاتەوە، و تەمەنی لە ١٥ ساڵان کەمتر بێت.
ج: لانەیەک یان شوێنێکی نیشتەجێبوونی دیاریکراوی نەبێت یاخود لە شوێنە گشتییەکان ژیان بەسەر بەرێت.
د: ڕێکارێکی یاسایی نەبێت بۆ ژیان و گوزەرانی و چاودێر و بەخێوەکاری نەبێت.
هـ: بەبێ هۆیەکی دیاریکراو ماڵی باوانی یاخود شوێنی ژیانی جێهێشتبێت.
دووەم: منداڵ بە بێلانە و ماڵوحاڵ لەقەڵەم دەدرێت ئەگەر دوور لە باوانی/ بەخێوکارانی کاربکات یاخود پیشەیەکی هەبێت.
-
-
8. ئایا منداڵانی خاوەنی ئاستەنگی دەروونی هەمان یاسای بەرابەرییان هەیە وەک هەر هاونیشتیمانیەکی تر؟
-
بەپێی یاسای چاودێری کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت ژمارە ٣٨ی ساڵی ٢٠١٣، منداڵانی خاوەن ئاستەنگی دەروونیی هەمان مافی یەکسانیان بۆ دەستەبەر دەکرێت، بەپێی یاساکە و لە ماددەی ژمارە ١دا هاتووە کە:” جیاکاری کردن و دوورخستنەوە و دەستبەسەرکردنی مرۆڤەکان بەهۆی کەمئەندامیان یاخود پێداویستی تایبەتیان دەبێتە هۆی زیانگەیاندن و داننەنان بە مافە بنچینەیەکانیان بەپێی یاسا و ڕێساکان کە جەخت لەسەر یەکسانی دەکەنەوە لە نێوان ئەندامانی کۆمەڵگە بێجیاکاری لەسەر بنەمای تەندروستیی. ” لە ماددەی ٢ی یاساکەدا هاتووە: ” یەکەم- دەستەبەرکردنی چاودێریی بۆ کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت و نەهێشتنی جیاکاری لەسەر بنەمای کەمئەندامێتی “. ” لەگەڵ ئەوەشدا، ئەنجامدانی جیاکاریی بەرامبەر کەسانی خاوەنپێداویستی تایبەت لەئارادایە، بە تایبەتی لە بوارەکانی پەروەردە و فێرکردن و تەندروستی”.
-
-
9. ئایا یاسای نیشتیمانی عێراقی، هەمان مافی بەرابەرییان هەیە بۆ منداڵانی کەمیینە ئایینیەکان و نەتەوایەتیەکانی تر؟
-
ماددەی ٢ لە دەستوری هەمیشەیی عێراقی ساڵی ٢٠٠٥ تا ڕادەیەک مافی منداڵان لە کەمایەتییە دینی و نەتەوەییەکان بە شێوەیەکی بەربار بە یەکسانی دەستەبەر دەکات کە دەقەکەی بەم شێوەیەیە: ” ئەم دەستوورە ناسنامەی ئیسلامی بۆ زۆرینەی گەلی عێراق دەسەبەر دەکات، هەروەها سەرجەمی مافە دینی و ئازادیی ئەندامانی کەمایەتییە دینییەکان و باوەڕیان دەستەبەر دەکات وەک مەسیحییەکان، یەزیدییەکان، سائیبیی و مەنداییەکان. هەروەها بەپێی ماددەی ١٤ کە دەقەکەی بریتییە لە:” گەلی عێراق یەکسانن لەبەردەم یاسادا بەبێ جیاکاری لەسەربنەمای ڕەگەز، ئێتنیکی، نەتەوەیی، بنەچە، ڕەنگ، دین، مەزهەب یاخود باوەڕ، بیروڕا و بۆچوون، ئاستی ئابوری و کۆمەڵایەتی”
-
-
10. ئایا ئەو ڕێکخراوە نیشتیمانیانە کامانەن کە خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی پێشکەش بە منداڵان دەکەن؟
-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی
وەزارەتی پەروەردە و فێرکردن
دەستەی باڵای مافەکانی مرۆڤ
دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ
-
-
11. ئایا ئەو ڕێکخراوە نا نیشتیمانیانە کامانەن کە خزمەتگوزاری یاسایی پێشکەش بە منداڵان دەکەن؟
-
ڕێکخراوی پاراستنی منداڵان
ڕێکخراوی هارتلاند ئەڵایەنسی نێودەوڵەتی
ڕێکخراوی فریاکەوتنی میللی- پاو PAO
ڕێکخراوی گەشەپێدانی مرۆیی – سی دی ئۆ CDO
دەزگای ژیان بۆ مافەکانی مرۆڤ
-
-
12. ئایا ڕاپۆرتی تاییبەتی دەستدرێژی سەر منداڵان بۆ کامە دەزگای نیشتیمانی ڕەوانە دەکرێت؟
-
دەزگای چاودێری نەوجەوانان
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی
داواکاری گشتی
لیژنەی مافەکانی مرۆڤ لە پەرلەمان
پۆلیسی نەوجەوانان
دادوەری لێکۆڵەرەوەی نەوجەوانان
-
-
13. ئایا دادگایەکی تایبەت هەیە بە گەنجان لە عێراق، چۆن کار دەکات؟
-
بەڵێ، بەپێی دەقی یاسا و ڕێسا هەنووکەییەکان دامەزراندنی دادگای تایبەت بە کەیسی نەوجەوانان و هەروەها دادوەری تایبەتمەندی لێکۆڵینەوەی نەوجەوانان و پۆلیسی نەوجەوانان و دادگای نەوجەوانان لە هەموو پارێزگاکاندا دەبێت دەستەبەر بکرێن.
-
-
14. ئایا ڕۆڵی ڕێکخراوەکانی مافی منداڵان چییە لە پارێزگاریکردن لە منداڵان و گەنجانی سەرپێچیکاری یاسایی ؟
-
ڕۆڵیان هەیە لە:
ڕێکخستن و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا فەرمییەکان و هەروەها فەراهەمکردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی دەروونی بە نەوجەوانان و دووبارە ڕاهێنانەنەوەیان و گەڕاندنەوەیان بۆ کۆمەڵگاکانیان.
ڕێکخستن و هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا فەرمییە تایبەتمەندەکان و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاریی یاسایی بە منداڵان و ئەندامانی خێزانەکانیان.
بەشداریکردن لە بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری کۆمەڵگە دەربارەی مەترسییەکانی تاوانکاریی نەجەوانان و دەرئەنجامەکانی لەسەر کۆمەڵگە.
-
-
15. ئایا منداڵان و گەنجان لە عێراقدا مافی خزمەتگوزاری دادوەری ىێبەرامبەریان هەیە؟
-
بەڵێ، منداڵان و نەوجەوانان لە عێراق مافی وەرگرتنی خزمەتگوزاری دادگەری بێبەرامبەریان هەیە.
-
-
16. ئایا تەمەنی لێپرسراوێتی تاوان لە عێراقدا بۆ کچان و کوڕان چەندە؟
-
تەمەنی بەرپرسیارێتی تاوان لە عێراق:
بەپێی ماددەی ٤٧ لە یاسای پاراستنی نەوجەوانانی ژمارە ٧٦ بۆ ساڵی ١٩٨٣: ” یەکەم- داوای یاسایی لەسەر کەسێک تۆمارناکرێت کە ساتەوەختی ئەنجامدانی تاوانەکە ٩ ساڵی تەمەنی تەواو نەکردبێت”.
تەمەنی بەرپرسیارێتی تاوان لە هەرێمی کوردستان بەرزکراوەتەوە بۆ ١١ ساڵی تەواو”.
-
-
17. ئایا بنچینەکانی یاسای سزای لە سێدارەدان بۆکەسانی تەمەنی خوار ١٨ ساڵ چییە؟
-
هیچ بنەمایەکی یاسایی بۆ سەپاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ کەسانی خوار ١٨ ساڵ لەئارادا نییە:
بەپێی ماددەی ٥٢ لە یاسای چاودێری نەوجەوانانی ژمارە ٧٦ی ساڵی ١٩٨٣: ” ئەو نەوجەوانەی تاوانبارە بە ئەنجامدانی تاوانێک کە سزاکەی لەسێدارەدانە، کاتێک دەستبەسەر دەکرێت کە تەمەنی ١٤ ساڵی تێپەڕاندبێت”.
بەپێی ماددەی ٧٦ لە هەمان یاسا: “ئەگەر نەوجەوانێک لە ڕەگەزی نێر(کوڕ) تاوانێکی ئەنجامدابێت کە سزاکەی بریتیی بێت لە بەندکردنی هەتاهەتایی یاخود لەسێدارەدان، ئەوا دەبێت لەبری ئەو دوو سزایە دادگای نەوجەوانان بۆ ماوەی ٥ ساڵ لە چاکسازی ڕاهێنانەوەی نەوجەواناندا دایبنێت”
-
سەنتەری دادوەريی نەوجەوانان
دەستپێشخەريێكى جيهانى بۆ دادوەريى نەوجەوانان