سەرچاوەکان

ڕاوێژی یاسایی
سەنتەری دادوەریی نەوجەوانان بەشێکە لە کاری هاوبەشی چڕ و پڕی نێوان زانکۆی کاڕلتۆن(CU) و زانکۆی یەریڤان(YSU)، ئەم پۆرتاڵە ڕۆڵی هەیە لە فەراهەمکردنی زانیاریی پێویست دەربارەی دادوەری نەوەجەوانان و برەودان بە مافەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا. سەنتەری دادوەریی نەوجەوانان هەوڵی بەهێز کردنی نوێنەرایەتی یاساییی و برەودان و باشترکردنی توانستی پارێزەران و ڕێکخراوە ناوخۆییە ناحکومییەکان و کارمەندانی بواری دادوەری نەوجەوانان دەدات بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی سەرپێچییەکانی مافی مرۆڤ لە دژی منداڵان و نەوجەوانان لە هەرێمەکەدا.
کرتەی ئێرە بکە
پرسیارە دووەبارەبووەکان
ئامانجی ئەم پۆرتاڵە گەیاندن و هۆشیاریکرنەوەی یاسادانەران ، داکۆکیکاران ، پارێزەران ، پیشەوەرانی یاسایی، فەراهەمکارانی ڕاژە و تاکەکانە دەربارەی نوێترین ڕێچکەی یاسایی لە بواری دادوەری نەوجەوانان دا لە پێناو برەودان و باشتر وابەستەبوون بە رێککەوتنامەی مافی منداڵ و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ.
کرتەی ئێرە بکە
سەرچاوەکان
ئەم زانکۆ هاوبەشانە، بڕوایان وایە ئەم دەستپێشخەرییە کە گەنجینەی سەرچاوەی هەمەچەشنە بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئەرمەنی، کوردی ، فارسی ،عەرەبی بوارێکی لەبار دەڕەخسێنێت بۆ باشترکردن و برەودان بەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن دامودەزگاکانی دادوەرییەوە پێشکەش دەکرێن، لەڕێگەی جەخت کردنەوە و گرنگیدان بە وەدەستخستنی دەرفەتی دادپەروەرانە و باشکردنی بارودۆخی گرتوخانەکان و پاراستنی مافی ئەو نەوجەوانانەی لە ململانێدان لەگەڵ یاسادا.
کرتەی ئێرە بکە
Previous slide
Next slide

پێوەرە نێودەوڵەتییەکان

سەرچاوە سەبارەت بە پەیماننامەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەیماننامە و ڕێنماییە ناوچەییەکان و ڕێککەوتننامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان

خزمەتگوزارییە یاسایی و کۆمەڵایەتییەکان

سەرچاوە سەبارەت بە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێکارە یاساییەکان

کارنامە و داکۆکى

سەرچاوەکان لەسەر مۆدێلی سزادانی بەدیل، بەرنامەکانی جێبەجێکردنی ناوخۆیی، و ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە ناحکومییەکان

کایەکانی کارکردن

سەرچاوە سەبارەت بە منداڵانی لاواز، دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، مافی هاووڵاتیبوونی منداڵ، هاوسەرگیری منداڵ، تەمەنی بەرپرسیارێتی تاوانکاری، سزای لەسێدارەدان
Scroll to Top