دەربارەی ئێمە

سەنتەری دادوەریی نەوجەوانان بەشێکە لە کاری هاوبەشی چڕ و پڕی نێوان زانکۆی کاڕلتۆن(CU) و زانکۆی یەریڤان(YSU)، ئەم پۆرتاڵە ڕۆڵی هەیە لە فەراهەمکردنی زانیاریی پێویست دەربارەی دادوەری نەوەجەوانان و برەودان بە مافەکانیان لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا.

سەنتەری دادوەریی نەوجەوانان هەوڵی بەهێز کردنی نوێنەرایەتی یاساییی و برەودان و باشترکردنی توانستی پارێزەران و ڕێکخراوە ناوخۆییە ناحکومییەکان و کارمەندانی بواری دادوەری نەوجەوانان دەدات بە ئامانجی بەرپەرچدانەوەی سەرپێچییەکانی مافی مرۆڤ لە دژی منداڵان و نەوجەوانان لە هەرێمەکەدا.

ئامانجی ئەم پۆرتاڵە گەیاندن و هۆشیاریکرنەوەی یاسادانەران ، داکۆکیکاران ، پارێزەران ، پیشەوەرانی یاسایی، فەراهەمکارانی ڕاژە و تاکەکانە دەربارەی نوێترین ڕێچکەی یاسایی لە بواری دادوەری نەوجەوانان دا لە پێناو برەودان و باشتر وابەستەبوون بە رێککەوتنامەی مافی منداڵ و پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤ.

ئەم زانکۆ هاوبەشانە، بڕوایان وایە ئەم دەستپێشخەرییە کە گەنجینەی سەرچاوەی هەمەچەشنە بە زمانەکانی ئینگلیزی، ئەرمەنی، کوردی ، فارسی ،عەرەبی بوارێکی لەبار دەڕەخسێنێت بۆ باشترکردن و برەودان بەو خزمەتگوزارییانەی کە لەلایەن دامودەزگاکانی دادوەرییەوە پێشکەش دەکرێن، لەڕێگەی جەخت کردنەوە و گرنگیدان بە وەدەستخستنی دەرفەتی دادپەروەرانە و باشکردنی بارودۆخی گرتوخانەکان و پاراستنی مافی ئەو نەوجەوانانەی لە ململانێدان لەگەڵ یاسادا.

Scroll to Top