رێبەری رێنمایی بۆ پۆلیسی نەوجەوانان
بۆ باشتر جێبەجێکردنی یاسای چاودێری نەوجەوانان وپێوەرە نێودەوڵەتیەکان بۆ مافەکانی نەوجەوانان
بەئامانجی پەرەپێدانی هۆشیاركردنەوەی یاسایی كارمەندان لە دامەزراوە تایبەتەكانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆ ( بە تایبەتی پۆلیسی نەوجەوانان) لەسەر پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و ئەو یاسا نیشتمانییانەی پەیوەندیدارن بە نەوجەوانانی لادەرەوە هەروەها بەهێزكردنی دەرفەتەكانی گەیشتن بە دادپەروەری بەبێ بەکارهێنانی هیچ خراپ مامەڵەکردنێک وئاسانكردنی پێشكەشكردنی هاوکاری یاسایی بە نەوجەوانان و زامنكردنی توانای پەیوەندییكردنیان بە كەس و كاریانەوە بەجۆرێک ڕێوشوێنەكانی دیاریكردنی چارەنوسیان لە ڕووی یاساییەوە ئاسان بكات، ئەم ڕێبەری ڕێنماییە ئامادەکراوە بۆ ڕوونكردنەوەی بنەما نمونەییەكانی شێوازەکانی مامەڵەکردنی هێزەكانی پۆلیس لەگەڵ نەوجەواناندا